|
ڕونكردنه‌وه‌يه‌ک له زيندانیيانى سیاسی پارتى چه‌پى
كوردستانه‌وه
زيندانیيانى سياسی تێكۆشه‌ر
جه‌ماوه‌رى سته‌مديده‌ى كوردستان
دواى
ئازادبوونی گه‌له‌كه‌مان له ڕژێمی فاشیستی به‌عس كه
هه‌موو بستێكى ئه‌م خاكه‌ى كردبووه زيندان بۆ تێكۆشه‌ران
و ئازادییخوازان ، بۆيه دواى پروسێسی ئازادیی ، هه‌ر چين
و توێژێك به جيا كه‌وتنه داكۆكییكردن له‌و مافانه‌ى که
به‌عس زه‌وتی كردبوون بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ماددیی و
مه‌عنه‌ویی ئه‌و زيانانه‌ى كه لێيان كه‌وتبوو.
له نێوان ئه‌مانه‌شدا توێژێكی به‌رفره‌وانى زيندانيیه
سياسيه‌كانی پێكهاتوو له هه‌موو جۆره ئايديا و
بيروباوه‌ڕه‌كان ، بڕيارياندا کۆمه‌ڵه‌ى زيندانیيه
سياسیيه‌كانی كوردستان دابمه‌زرێنن بۆ داكۆكییكردن له
مافه‌كانيان. به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تا‌وه هه‌وڵدرا
به‌رگی حیزبايه‌تى بكرێته به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه‌ش.
ئه‌وه‌بوو چه‌ند جارێک گۆڕ‌انى تێكه‌وت! به‌ڵام سه‌رئه‌نجام
به هه‌وڵى دڵسۆزانه‌ى زيندانیيه سياسيیه ڕاستینه‌كان ،
توانرا تا ڕاده‌يه‌ك به‌ر به‌و ئاڕاسته بۆگه‌نه بگيرێت.
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌يه‌كی زيندانیى سياسی دابڕاو له
زيندانیيانى حیزبى شيوعی ، له‌سه‌ر چه‌ند جارێک داخوازیی
كۆمه‌ڵه‌ى زيندانیيه سياسیيه‌كانى كوردستان ،
به‌تايبه‌تیى به‌ڕێز شێخ فه‌تاح كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی
كۆمه‌ڵه‌كه بوو ، ڕێككه‌وتين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه
وه‌ك زيندانيیانى (حیزبى شيوعی باشوری كوردستان) به‌شداریى
بكه‌ين. واته بووینه نوێنه‌رى ژماره‌يه‌كی زۆر له
زيندانیيانى حیزبى شيوعی چونكه ئه‌و كاته حیزبى شيوعی
كوردستان ئاماده‌نه‌بوو له‌و كۆمه‌ڵه‌يه‌دا كار بكات.
ئه‌توانن له به‌شى ئاماردا ژماره‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه
سه‌ر به ليستى حیزبى شيوعی بوون ده‌ربخه‌ن كه
ژماره‌يه‌كی به‌رچاو بوون.
ئێمه هاوڕێ ڕزگار تاهير مان ده‌ستنيشانكرد وه‌ك نوێنه‌ر و
به‌و مه‌رجه‌ى (7%) هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى كۆمه‌ڵه
بدرێت به هاوڕێيانى ئێمه. به‌ره‌به‌ره هاوڕێ ڕزگار
تاهير به‌رزكرايه‌وه و به لێهاتوویی خۆی بوو به
به‌رپرسی به‌شی ئامار تا هاتنه‌ناوه‌وه‌ى حیزبى شيوعی
كوردستانيش باس له‌وه كراوه كه نوێنه‌رى هه‌موو
زيندانیيانى سياسی بووه به گشتیى ، نه‌ك ته‌نیا نوێنه‌رى
پارتی چه‌پى كوردستان (كه كاتى خۆى حزبى شيوعی باشوری
كوردستان بووه).
ئه‌وه‌ى سه‌يره له پێش يه‌كگرتنه‌وه‌دا ، هه‌ردوو
كۆمه‌ڵه‌ى زيندانیيانى سياسی له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى
سه‌ردان ده‌كرا ڕزگار تاهير نوێنه‌رى پارتى چه‌پى كوردستان
بووه ، نازانين چۆن به ئه‌ندامى لیستى سه‌وز دانراوه!
به نوسراوی مه‌كته‌بى ڕێكخراوه ديموكراتیيه‌كانى
يه‌كيه‌تى نيشتمانیى! به ژماره 139 و به مێژووى
10-4-2008 نوسراوێكى ئه‌حمد مام ڕه‌سوڵ به ناوى كۆمكارى
زيندانیيه سياسيیه‌كانى كوردستان به ژماره 84 و به
مێژووى 13-4-2008 باس له گۆڕينى (نوێنه‌ريان)! ڕزگار
تاهير له‌سه‌ر ليستى سه‌وز ده‌كات! دواى ئه‌وه‌ى سوپاسی
ئه‌كه‌ن كه ئه‌م چه‌ند ساڵه خۆبه‌خشانه كاریكردووه.
له كاتێكدا ئێمه ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌يه ئه‌ده‌ين به
سه‌رجه‌م ڕێكخراو ، حیزب و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن ،
جه‌ماوه‌رى لێ هۆشيارئه‌كه‌ينه‌وه كه هاوڕێ ڕزگار تاهير
نوێنه‌رى پارتى چه‌پى كوردستان بووه نه‌ك له‌سه‌ر ليستى
سه‌وز! هه‌ميشه‌ش دژايه‌تى گه‌نده‌ڵیى و ناديموكراتیى
ئه‌كه‌ين و له‌هه‌ر شوێنێكیش بين. ئه‌گه‌ر كۆمكارى
زيندانیيه سياسیيه‌كانى كوردستان به‌ڕێز كاك ئه‌حمد مام
ڕه‌سوڵ به نوسراوی ڕه‌سمیی ئه‌وه ڕاست نه‌كاته‌وه كه
ڕزگار تاهير نوێنه‌رى كێ بووه! ئه‌وا ناچارين به‌رده‌وام
ببين له‌سه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌م
هاوڕێيه‌مانى له‌سه‌ر لادراوه!
بژى ديموكراسی
زيندانیيانى پارتى چه‌پی كوردستان
2008-04-18 |